دەروازەی سنوری حاجی ئۆمەران بازرگان و شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە


کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران لە راگەیاندراوێکد بازرگان و شوفێران لەبارەی رۆژانی پشووی فەرمی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان و كۆماری ئێسلامی ئێران ئاگادار دەكاتەوە.

لە راگەیەندراوەكەدا کە دانەیەکی دەست سپی کەوتووە، ھاتووە: "ئاگاداری گشت کۆمپانیا و بازرگانان و پیلەوەران و شوفێرانی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران دەکەین کە لە رۆژانی پشووی فەرمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و رۆژانی پشووی فەرمی کۆماری ئیسلامی ئێران دەوام ئاساییە".

هەروەها لەو راگەیاندنەدا هاتووە " هەرەها لە رۆژانی هەینی جموجۆڵی بازرگانی و هەناردە و هاوردەکردنی کەرەستە و کاڵاکان لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران وەکو رۆژانی دیكە ئاسایی و بەردەوام دەبێت".



PM:10:02:07/11/2018