کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمهران رایگەیاند، بههۆى خراپى كۆالێتییانهوه ھەشت تانكەر بەنزینرهوانهى وڵاتى ئێران كراونهتهوه.
کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمهران لەراگەیەندراوێكدا ئاماژهى بهوهكردووه، بەھۆی کوالێتی خراپ و شیاو نەبوونی بۆ بەکارهێنان ههشت تانکەر بەنزین گەڕێندرانەوە بۆ وڵاتی ئێران.
وتیشی ئەو تانکەرەبەنزینانە لە تاقیگەی بنکەی پشکنینی سوتەمەنی سامانە سرووشتییەکان لە کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمهران دەرنەچووبوون.
لە بەشێکی دیکەی رافەیەندراوەکەدا ئەوەشهاتووە، لەپێناو نەهاتنە ناوەوەی سوتەمەنی نەگونجاو بۆ بەکارهێنان، بەردەوام رێگری لە کەلوپەل و کەرهستەی خراپ دەكرێت کە زیان بەخشە بۆ تەندروستى هاووڵاتیان و ئۆتۆمبێلەکانیان.