به‌رنامه‌ی کارپێکردنی مۆلیده ئه‌هلییه‌كان بۆ پێدانی كاره‌با به‌هاووڵاتیان گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت و کاتی کارپێکردنەکەی ئاشکرادەکرێت.
غالب محه‌مه‌د مارف، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆنترۆڵ و گه‌یاندنی كاره‌بای سلێمانی رایگه‌یاند، لەمەوبەدوا کاتی کارپێکردنی مۆلیدە ئەهلییەکان دەگۆڕێت، ئەگەر كاره‌بای نیشتمانی نه‌بێت ئەوا به‌یانیان له کاتژمێر :07:00 بۆ 8:30 خوله‌ك كاره‌با دەدرێتە به‌هاووڵاتیان،
ئاماژەی بەوەشکرد، دوانیوه‌ڕوان لە کاتژمێر 01:00ی دوانیوه‌ڕۆ تا کاتژمێر 01:00 ی دوای نیوه شه‌و، واته ئه‌و (12)کاتژمێرە، مۆلیده‌كان كاره‌با ده‌ده‌ن به‌هاووڵاتیان ئه‌گه‌ر كاره‌بای نیشتمانی نه‌بێت، كاته‌كانی دیكه‌ش مۆلیده‌كان كارناکەن.
به‌ڕێوه‌به‌ری كۆنترۆڵ و گه‌یاندنی كاره‌بای سلێمانی ئەوەشی خستوەتەڕوو، لیسته‌كانیش كراوه به‌دوو گروپه‌وه، رۆژێك دوو گروپیان له‌به‌یانیاندا كاره‌بایان ده‌بڕێت، رۆژێكیش دوو گروپه‌كه‌ی دیكه له کاتژمێر 02:00ی پاشنیوه‌ڕۆ كاره‌بایان ده‌بڕێت.