پەروەردەی سلێمانی مامۆستایان لە گەشتکردن بۆ دەرەوەی وڵات ئاگادار دەکاتەوە

بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی رۆژهەڵاتی سلێمانی داوای لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی سەر بە بەرێوەبەرایەتییەکەی دەکات لەكاتی گەشتكردنیان بۆ دەرەوەی وڵات، 10 رۆژ پێشتر، رەزامەندی بەڕێوەبەر یان بەرپرسی بەشەكەیان وەربگرن.

لەنووسراوێكدا کە وێنەیەکی دەست "سپی" کەوتووەو، لەلایەن بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی رۆژهەڵاتی سلێمانی ئاڕاستەی بەشەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییەكەیان كراوە هاتووە، "ئاگاداری سەرجەم ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانە دەكەین كە داوای مۆڵەت دەكەن بەمەبەستی گەشتكردن بۆ دەرەوەی وڵات، تكایە (10) رۆژ پێش گەشتكردنیان داواكاری مۆڵەت بكەن و رەزامەندی بەڕێوەبەری قوتابخانە یان لێپرسراو وەربگیرێت و بیهێنن بۆ هۆبەی خۆیەتی و میلاك، بەپێچەوانەوە داواكارییەكانیان فەرامۆشدەكرێت و خۆیان بەرپرسن


AM:10:13:22/11/2018