بەڤیدیۆ...بەفڕۆکە داعش لە سنوری عێراق دادەبەزێنرێت

ئەمڕۆ پێنجشەممە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی عێراقدا گرتەیەكی ڤیدیۆیی بڵاوكرایەوە كە تیایدا فڕۆكەیەكی سەربازی لە ئاسمانی عێراق دەردەكەوێت و چەكداری ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش هەڵدەداتە خوارەوە.

هاووڵاتییەكی عێراقی لەسەر سنووری نێوان عێراق و سووریا وێنەی دیمەنەكەی بەمۆبایل گرتووە، تیایدا فڕۆكەیەك دەردەكەوێت كە چەندین چەكداری ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش لە بەری عێراق لەسەر سنووری نێوان عێراق و سووریا هەڵدەداتە خوارەوە.

ئەو كەسەی وێنەكەی گرتووە دەڵێ فڕۆكەكە چەكدارەكانی داعشی لە شوێنێكدا هەڵداوەتە خوارەوە كە دەكەوێتە پشت ڕیزەكانی سەربازانی سوپای عێراق لەسەر سنووری سووریا.

ئەگەرچی لە ساڵی رابردووەوە حكوومەتی عێراق لەناوبردنی یەكجارەكی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعشی راگەیاندبوو، بەڵام لەوساوە داعش بەردەوامن لە كارە تیرۆریستیەكانیان ماوەی چەند هەفتەیەكیشە بەشێوەیەكی چڕتر لە سنوورەكانی مووسڵ و ئەنبار و سەڵاحەدین و كەركووك دەركەوتوونەتەوە.



PM:05:13:22/11/2018