وێنە.. لەلافاوەکەی هەولێردا شوانێک گیانی لەدەستدا


لە سنوری پارێزگای هەولێر، گەنجێكی شوان بەهۆی ئەوەی كەوتۆتە نێو چاڵێك، كە ئاوی زۆری باراناوی تێدا كۆبۆتەوە گیانی لەدەستدا.

درەنگانێكی شەوی ڕابردوو ٢٣ تشرینی دووەم ، لە گوندی مەلاقەرە لە سنوری شارەدێی گوێری سەر بە پارێزگای هەولێر، گەنجێك، لەكاتی شوانیدا كەوتۆتە ناو چاڵێكی ئاوەوەو گیانی لەدەستداوە.

ڕۆژنیوز لەزاری كەسێكی نزیك ئەو خانەوادەیەوە بڵاویكردۆتوە، دوێنێ شەو كاتێك لافاو دروستبوو، ئەو گەنجە كەوتۆتە نێو چاڵێك، كە بەهۆی بارانەوە ئاوی تێدا كۆبۆتەوە، بەهۆی ئەوەی كەس ئاگاداری ڕووداوەكە نەبووە هەتاوەكو بەهانایاوە بڕوات، لەنێو چاڵەكەدا گیانی لەدەستداوە.




PM:10:30:23/11/2018