خۆپیشاندانی خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی بەردەوامە و، دوای ئەوەی ئیدارەی زانکۆیان ناچارکرد بەرپرسی بەشە ناوخۆیەکان لە کارەکەی دووربخەنەوە، لەبەردەم بینایەی پارێزگای سلێمانی دا داوای چاککردنی خزمەتگوزارییەکان دەکەن.
بە مەبەستی گەیاندنی داواکارییەکان و تۆمارکردنی سکاڵای یاسایی لەسەر نەژاد حسێن سەرپەرشتیاری پێشووی بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆی سلێمانی، خۆپیشاندانی خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی لەبەردەم کەمپی نوێی زانکۆی سلێمانی دەستپێکرد و بەرەو پارێزگای سلێمانی و دادگا بەڕێکەوتن.
خوێندکاران کە بەسەدان دەبن نوێنەرەکانیان چوونەتە لای پارێزگاری سلێمانی.
کێشەی خزمەتگوزاری بەشە ناوخۆیەکانی زانکۆکانی کوردستان و بەتایبەتی سلێمانی هەموو ساڵێک لەم وەرزەدا سەرهەڵدەداتەوەو تا ئێستا سەرۆکایەتی زانکۆ و وەزارەت نەیانتوانیووە بنەبڕی بکەن.