نرخی دراوە بیانیەكان لە بازاڕەكانی هەرێم

بەیانی ئەمڕۆ ٢٨ی تشرینی دووەم نرخی دۆلار و تمەن بە بەراورد بە دوێنێ دابەزی.

خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاری دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەكانی بەم شێوەیە بە سپی راگەیاند:

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١١٩ هەزار ٦٥٠ دینار، بەیانی دوێنێ بە ١٢٠ هەزار دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٣٥ هەزارو ٢٥٠ دینار.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٥٢ هەزار دینار.

نرخی دراوەكانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرەی توركی بە ٢٢ هەزارو ٤٠٠ دینار.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ١٠ هەزارو ٧٠٠ دینار، دوێنێ بە بە ١٠ هەزارو ٢٥٠ دینار بوو.







AM:10:54:28/11/2018