وێنە.. قاسمی سلێمانی لە مزگەوتێکی سونەکان دەردەکەوێت

قاسمی سلێمانی فەرماندەی سووپای قودس لەگەڵ بەرپرسێکی حەشدی شەعبی لە مزگەوتێکی سونەکان لەبەغدا دەردەکەوێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی عێراق قاسمی سلێمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس لە مزگەتی " ئوم تبوڵی " سونەکان لە بەغدا دەردەکەوێت.
ئەمە یەکەمجارە قاسمی سلێمانی لە پایتەختی عێراق لە مزگەوتێکی سونەکان دەربکەوێت  بەهاوڕێیەتی مەهدی موهەندیس فەرماندەی دەست حەشدی شەعبی.
لەو چەند وێنەیەدا قاسمی سلێمانی و مەهدی موهەندیس لەگەڵ مەهدی سومەیدەعی موفتیی سوننەکان دەرکەوتووە.
لە دوای رووخانی رژێمی عێراق ناکۆکییەکانی نێوان سونەو شیعە لە عێراق زۆر توندبووەو شەڕێکی تایفەگەری قورس لە نێوانیاندا روویدا، کە سونەکان ئێرانیان بە لایەنگری شیعەکانی عێراق ناوزەد دەکرد. 

لە شکانی داعشەوە لە عێراق ئەو شەڕە تایفەگەریە بەرەو کزبوون رۆشتووە. 




PM:08:59:04/12/2018