لە ڕووداوی شەمەندەفەرەکەی ئەنقەرە، سەركردەیەكی هەدەپەی باكووری كوردستان، كە پێشتر کاندیدی ھەدەپە بووە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی توركیا گیانی لەدەستدا
یوسف یەتیم كاندیدی دەرنەچووی هەدەپە لە هەڵبژاردنی پێشووی پەرلەمانی توركیا، یەكێكە لەو 9 كەسانەی لە رووداوەكەی ئەمڕۆی بەریەكەوتنی شەمەندەفەرەكەی ئەنقەرە گیانیان لەدەست داوە و ئەو یەکێک بووە لە سەرکردەکانی هەدەپە کە پارتێکی کوردی تورکیایە.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە ئەنقەرە شەمەندەفەری خێرای گەشتی نێوان ئەنقەرە-قۆنیا لە میانی چوونە ناوەوە بۆ نێو وێستگەی مارشاندیز، خۆی بەشەمەندەفەرێکی تردا کێشا و بەهۆیەوە نۆ کەس گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکیش بریندار بوون.