لە خوێندنگەیەكی شاری سلێمانی ژمارەیەك خوێندكار لە هۆش خۆیان چون

لە خوێندنگەیەكی شاری سلێمانی ژمارەیەك خوێندكار باری تەندروستیان تێكدەچێت و رەوانەی نەخۆشخانە دەكرێن.

لەو بارەیەوە دكتۆر سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ئاشكرایكرد، بەهۆی نەمانی ئۆكسجینی پێویست لەژورێكی خوێندنگەیەكی سلێمانی 7 خوێندكار لەهۆش خۆیان چوون و لەلایەن سەنتەری فریاكەوتنی خێراوە رەوانەی نەخۆشخانەی مناڵان كراوە و هەر لەوێش چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە و رەوانەی ماڵەوە كراونەتەوە و لەئێستادا هیچ مەترسییەك لەسەر ژیانیان نەماوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، هۆكارەكەیش ئەوە بووە كە ژمارەیەك منداڵ لە هۆڵی خوێندنگەكە چالاكییان ئەنجامداوە و بەهۆی پركردنەوەی میزڵدانەوە و خۆهیلاكردنیان ئۆكسجین لەژوورەكەدا نەماوە و بوەتەهۆی  تێكچونی باری تەندروستی ئەو منداڵانە.

جەختیشكردەوە، بەپێی ئەوەی كە لیژنەكەمان ئاشكرایكردووە، رووداوەكە رووداوێكی سەیر بووە هۆكارەكە كەمتەرخمی نەبووە  تەنها ئەوەبووە كە دەبوو دەرگای ئەو هۆڵە بەكراوەی بەجێبهێڵدرایەت.



PM:05:41:20/12/2018