هەردی سەلامی یەکەمین ئەلبومی بڵاوکردەوە

گۆرانیبێژی لاوی کورد "هەردی سەلامی" یەکەمین ئەلبومی هونەری  بڵاوکردەوە، کە لە ١٣ تراک پێکهاتووە.

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ٢٢ی کانونی یەکەم، هەردی سەلامی یەکەمین ئەلبومی خۆی بە ناوی "شوشەی دڵ"لە یەکێک لە کافێکانی شاری سلێمانی و  بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە هەوادارانی بڵاوکردەوە.

هەردی سەلامی، لە ساڵی ١٩٨٧ لە سلێمانی لەدایكبووە، دەرچووی بەشی شانۆیە لە پەیمانگای هونەرە جوانەکان، سەرەتا وەك دەرهێنەر کاریکردووە و ماوەیەکە دەستی بە گۆرانیوتن کردووە و چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپی هەیە.




PM:09:24:22/12/2018