بەرێوەبەرایەتی گشتی ڕيگاوبانی سلێمانی بەرێوبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداردەکاتەوە تونێلی پێشڕەو دادەخرێت.
لە ئاگادارکردنەوەیەکدا بۆ بەرێوبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی، بەرێوەبەرایەتی گشتی ڕێگاوبانی سلێمانی ڕایگەیاند رۆژی چوارشەمە لە کاتژمێر ٨ شەو تا دووی بەیانی تونێلی پێشڕەو دادەخرێت.
باسی لەوەشکرد مەبەست لە داخستنی تونێلی پێشڕەو ئەنجامدانی چاکسازیە بۆ ئامێرەکانی ناو تونێلەکە.