هاتوچۆی هەولێر وادەی ئەو دوو مانگەی کە بۆ تۆمارکردنی ئۆتۆمبێل دەستنشانکرابوو، بەهۆی پشووەکانی سەری ساڵەوە بەمەرج درێژدەکاتەوە.
لە راگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکی دەست "سپی" کەوتووە تیایدا فازڵ حاجی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ئاماژەی بەوەکردووە، "سه‌رجه‌م هاولاتیان و شوفیرانی به‌رێز و كۆمپانیاكانی كرین و فرۆشتنی ئوتومبیل ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه كه‌وا به‌هۆی ئه‌وه‌ی رۆژانی 30/12/و31/12و 1/1/2019 كرایه پشووی فه‌رمی، بۆیه بۆئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ماوه‌ی 60رۆژه‌كه‌ی تۆماركردنی ئوتومبیلیان ته‌واو ده‌بیت، ده‌بیت له‌رۆژی چوار شه‌ممه 2/1/2019 راستەوخۆ سه‌ردانی به‌ریوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولیر بكه‌ن بۆئه‌وه‌ی بریاری لیژنه وه‌رگن بۆقهرهبوكردنهوهی ئه‌م چه‌ند رۆژه بۆئه‌وه‌ی توشی سزای یه‌ك ملیۆن دیناره‌كه نه‌بنه‌وه".
لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە "هه‌ر كه‌سیك دوابكه‌ویت و له‌رۆژی چوارشه‌ممه 2/1/2019 نه‌یه‌ت بۆوه‌رگرتنی بریاری لیژنه له‌م مافه بێ به‌ش ده‌بیت وه توشی سزا ده‌بیته‌وه".