یەکەی یەکسانی جێندەری کرایەوە


سینان چەلەبی، وەزیری دادی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بەیانێكی فەرمی تایبه‌ت بە كردنه‌وه‌ی یەكەی یەكسانیی جیندەریی لە دیوانی وەزارەت ده‌ركرد.

بە گوێرە ئەو بڕیارە ئەم یەكەیە پەیوەست دەبێت بە بەڕێوەبەری گشتی داد و تایبەتمەنده‌ بە پرس وبابەتەكانی تایبه‌ت به‌ یەكسانی جیندەریی و جێبه‌جێكردنی پلانی ستراتیژیی پەرەپێدانی رەوشی ئافرەتان لە هەرێم.

هاوکات ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ده‌ستخۆشییان له‌م هه‌نگاوه‌ی وه‌زاره‌تی داد کرد و هیوادارن ببێتە هەنگاوێک بۆ سەرخستنی گشت یەکەکانی یەکسانیی جێندەریی لە دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.


PM:07:50:27/12/2018