به‌ڕێوەبه‌رایه‌تى گشتى كه‌شناسى و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمى كوردستان ڕایگەیاند شەوی سەریساڵ باران نابارێت
بژار ئه‌كره‌م، لێپرسراوى به‌شى پێشبینییه‌كان له به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتیى كه‌شناسى و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمى كوردستان بە ماڵپەڕی دواڕۆژی وتووە سبەی یەکشەممە 30ى كانونى یه‌كه‌م لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان ئاسمان نیمچەھەور دەبێت، پاشان بۆ ھەوری تەواو دەگۆڕێت، لەگەڵ بارانبارین لەکاتەکانی شەودا، بەفریش لە ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت.
ڕوونیشی کردوەتەوە تاوه‌كو نیوه‌ڕۆى رۆژى دووشه‌ممه كاریگه‌رى ئه‌و شه‌پۆله ده‌مێنێت پاشان له دواى نیوه‌ڕۆوه كاریگه‌رییه‌كه‌ى كه‌مده‌بێته‌وه و به‌مه‌ش شه‌وى دووشه‌ممه له‌سه‌ر سێشه‌ممه كه ده‌كاته شه‌وى سه‌رى ساڵ و رۆژى سێشه‌ممه 1ى كانونى دووه‌م كه‌شوهه‌وا ئاسایى ده‌بێته‌وه و ئاسمان له نێوان ساماڵ و نیمچه هه‌ور ده‌بێت.