ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى هه‌رێمى كوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند  مایەی گاڵتەجارییە کە رژێمێکی شۆڤێنی و سەرکوتکار و دژە کورد کە بۆ مانەوەی خۆی پاڵپشتیی تیرۆریستانی کرد تاکو وەکو بەدیلێکی باشتر لە توندرۆکان خۆی بنوێنێت باسی تیرۆر بکات.

لە بەشێکی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە "لە ھەندێ میدیای سەر بە رژێمی سوریاوە لە میانەی لیستێکی دوور و درێژی ئەو کەسانەی ھاوکاریی ئۆپۆزسیۆنی سورییان کردووە و بە پاڵپشتیی تیرۆر ناوزەد کراون،  ئاماژە بە ناوی بەڕێز مەسرور بارزانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان دراوە".

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم ڕاشیگەیاند "شانازییە بۆ مرۆڤ کە تۆمەتبار بکرێت بە پاڵپشتیی خەلکی ستەملێکراو و مافخوراو و جێگەی سەربەرزیشە  کە لە ناوخۆی وڵات لە بەرەی دژ بە گەندەڵان و خۆفرۆشان وڵاتفرۆشان ھەژمار بکرێی. دامودەزگاکانی ژێر سەرپەرشتیی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانیش وەک هاوبەشێکی کارای ھاوپەیمانانی نێودەوڵەتیی دژ بە تیرۆر،  بەردەوام گورزی کوشندەیان لە تیرۆریستان داوە  و لە دوا ئۆپەراسیۆنی تایبەتیشدا کە لە میدیا جیھانیەکاندا دەنگی دایەوە ، گەورەترین باندی پالپشتیی دارایی تیرۆریستان و شوشتنەوەی پارە پوچەڵ کرایەوە و ئەو باندەش زۆر کەس و لایەنی تێوەگڵابوون".

ده‌قى راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌
لە ھەندێ میدیای سەر بە رژێمی سوریاوە لە میانەی لیستێکی دوور و درێژی ئەو کەسانەی ھاوکاریی ئۆپۆزسیۆنی سورییان کردووە و بە پاڵپشتیی تیرۆر ناوزەد کراون،  ئاماژە بە ناوی بەڕێز مەسرور بارزانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان دراوە. 
مایەی گاڵتەجارییە کە رژێمێکی شۆڤێنی و سەرکوتکار و دژە کورد کە بۆ مانەوەی خۆی پاڵپشتیی تیرۆریستانی کرد تاکو وەکو بەدیلێکی باشتر لە توندرۆکان خۆی بنوێنێت باسی تیرۆر بکات. 
رژێمێک چەکی قەدەغەکراوی دژ بە خەلکی سیڤیل بەکار ھێنرابێت و بە سەدان ھەزار ھاوڵاتیی سوریای خەلتانی خوێن کردبێت و بە ملیۆنانی دیکەی ئاوارەی وڵاتانی دەورووبەر کردبێت،  دەبێت چ ئیعتبارێکی ھەبێت تا بانگەشەی دروستکردنی لیستێکی وا بکات؟! 
ئەوەی زیاتریش مایەی پێکەنینە ئەوەیە کە ھەندێ ھەرزەکاری سیاسی و گەندەڵکار و خائین بەو ھەواڵە شاگەشکە دەبن و دەھۆڵی بۆ لێدەدەن. 
ئەوەی کە رژێمی سوریای ھەراسان و توڕە کردووە پاڵپشتیی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێم بووە لە ھێزە رەسەنەکانی رۆژئاوای کوردستان.
شانازییە بۆ مرۆڤ کە تۆمەتبار بکرێت بە پاڵپشتیی خەلکی ستەملێکراو و مافخوراو و جێگەی سەربەرزیشە  کە لە ناوخۆی وڵات لە بەرەی دژ بە گەندەڵان و خۆفرۆشان وڵاتفرۆشان ھەژمار بکرێی. دامودەزگاکانی ژێر سەرپەرشتیی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانیش وەک هاوبەشێکی کارای ھاوپەیمانانی نێودەوڵەتیی دژ بە تیرۆر،  بەردەوام گورزی کوشندەیان لە تیرۆریستان داوە  و لە دوا ئۆپەراسیۆنی تایبەتیشدا کە لە میدیا جیھانیەکاندا دەنگی دایەوە ، گەورەترین باندی پالپشتیی دارایی تیرۆریستان و شوشتنەوەی پارە پوچەڵ کرایەوە و ئەو باندەش زۆر کەس و لایەنی تێوەگڵابوون. 
 ھۆکاری داخڵەدڵی و کینەی خائین و وڵاتفرۆشان  و دز و گەندەڵانی ناوخۆش لە بەرامبەر راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێم  بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە  ھەمیشە بەڕێزیان دژ بە سیخوری و داگیرکاری و تیرۆر و خیانەت و گەنەدەڵیەکانیان وەستاونەتەوە و ھەمیشەش لەو ڕەوتە بەردەوام دەبن و لە ریزی پێشەوەی بەرەی دژ بە تیرۆر دەمێننەوە.
ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان



PM:06:23:30/12/2018