لە ئەنجامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێك له ناحیه‌ى رزگارى لە سنورى ئیداره‌ى گه‌رمیان كه‌سێك بووه قوربانى.
لە راگەیەندراوێکدا، کە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى گه‌رمیان له په‌ڕه‌ى تایبه‌تى خۆى له فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه ئاماژەی بەوەکردووە. "كاتژمێر 10.45 خولەکی ئه‌مڕۆ دووشەممە ٣١ی کانونی یەکەم، له‌سنوری ناحیه‌ی رزگاری له‌نزیك گوندی (توران) ئۆتۆمبێلێكی جۆری (تویۆتا كرولا) به‌ئاراسته‌ی ناحیه‌ی رزگاری هاتووه، به‌هۆی خێرایی زیاده‌وه كۆنتڕۆڵی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له‌ده‌ستداوه، به‌وهۆیه‌وه وه‌رگه‌راوه".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى گه‌رمیان ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو "له‌ئه‌نجامى رووداوه‌كه‌دا شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه به‌ناوی (س. ا. ا) بریندار بووه، گه‌یه‌نراوه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی شه‌هید هه‌ژار به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر".