بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی
هەرێم ئاشکرایکرد لە حاجی ئۆمەران پلەی گەرما بۆ -11 پلە دابەزیووە.
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوێکی ئەو
بەڕێوەبەرایەتییە ساردترین شوینی هەرێمی کوردستان حاجی ئۆمەران بووە و پلەی گەرما
بۆ -11 پلە دابەزیوە و هەروەها لە کانی ماسیش -10 پلە بووە.
هەروەها ئاشکراشی کردووە کە لە چوار
پارێزگاکەی هەرێم سلێمانی ساردترین شار بووە و پلەی گەرما بۆ -3 دابەزیوە و لە
دهۆکیش -2 پلە بووە.
ئەمەش لیستی شوێنەکانی هەرێمی کوردستانە کە
لە ساردترینیانەوە دەست پێدەکات.