یەکێتی لێپرسراوێكی نوێ بۆ مەکتەبی سکرتاریەتی کاروباری مەکتەبی سیاسی حزبەکەی دادەنێت

یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لێپسرواێكی نوێ بۆ مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی كاروباری‌ مه‌كته‌بی سیاسی حزبەکەی دادەنێت.

 لە نوسراوێکدا کە وێنەیەکی دەست "سپی" کەوتووەو واژووی کۆسرەت رەسول عەلی جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی یەکێتی لەسەرە تیایداهاتووە، بە پێی دەسەڵاتیپێدراومان بپێی پەیڕەوی ناوخۆ  لە ماددەی ٢٨ بڕگەی ٢ بڕیارماندا بە دانانی هەڤاڵ(ئیبراهیم ئەحمەد ساڵح) ناسراو بە (هاوڕێ سەنگاو ) بە لێپرسراوی مەکتەبی سکرتاریەتی کاروباری مەکتەبی سیاسی.

 پێشتر بڵێسه‌ جه‌بار فه‌رمان، لێپسراوی‌ مەکتەبی سکرتاریەتی کاروباری  مەکتەبی سیاسی ( ی ن ك ) بوو، به‌ڵام له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی 12ی‌ ئایاری‌ 2018، به‌ ئه‌ندامی‌ په‌رله‌مانی‌ عیراق هه‌ڵبژێردرا و له‌ئێستادا پۆسته‌دا نه‌ماوه‌.

لایخۆشییەوە هاورێ سەنگاو لە پۆستێکیدا لە فەیسبوکی خۆی نوسیویەتی، ""ئەمڕۆ دووشەممە ۲٠۱۹/۱/۲۸لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتدابەئامادەبوونی بەڕێز کاك عمرفتاح کارگێڕی مەکتەبی سیاسی لە وەرگرتنی پۆستی نوێ ی کارکردنم وەك لێپرسراوی مەکتەبی سکرتاریەتی کاروباری  مەکتەبی سیاسی ( ی ن ك ) دەست بەکار بووم".



PM:10:01:28/01/2019