ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 29ى كانونى دووه‌م وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق رایگەیاند، لە مانگی رابردودا، بڕی به‌رهه‌مى غازى هاوشانى نه‌وت رۆژانە گه‌یشتووه‌ته سێ هەزار و 159 ملیۆن پێى سێجاى پێوانه‌یى.
بەگوێڕەی ئامارێكى وه‌زاره‌تى نه‌وتی عێراق، لە مانگی کانونی یەکەمدا به‌رهه‌مى غازى هاوشانى نه‌وت، كه له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانى نه‌وته‌وه له سەرتاسەری عێراق به‌رهه‌مهێنراوه تەنها لە یەک رۆژدا گه‌یشتووەته سێ هەزار و 159 ملیۆن پێى سێجاى پێوانه‌یى.
رونیشیکردوەتەوە، کە به‌رهه‌مى كۆمپانیاى نه‌وتى باكور و ناوه‌ڕاست له غازى هاوشان گه‌یشتووەته 418 ملیۆن پێى سێجاى پێوانه‌یى له رۆژێكدا، هەروەها بڕی سوتێنراوه‌كه‌شى گه‌یشتووەته 96 ملیۆن پێى سێجاى پێوانه‌یى له رۆژێكدا، له كاتێكدا كه به‌رهه‌مى غازى هاوشان له به‌سره و زیقار و میسان گه‌یشتووه‌ته 2741 ملیۆن پێى سێجاى پێوانه‌یى له رۆژێكدا.
لە ئامارەکەدا هاتووە،هاوکات رێژه‌ى سوتاوى هه‌مان غاز له هه‌مان ئه‌و شوێنانه‌ى نه‌وتى تێدا به‌رهه‌مهێناوه گه‌یشتووەته 1619 ملیۆن پێى سێجاى پێوانه‌یى له رۆژێكدا.
كۆمپانیاى نه‌وتى باكور دەشلێت، وه‌زاره‌ت توانیویه‌تى رێژه‌ى غازى هاوشانى سوتاو له مانگى رابردوودا به بڕى 170 ملیۆن پێى سێجاى پێوانه‌یى كه‌مباته‌وه، به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ مانگى پێشى خۆی.