شەڕە تەقە لەنێوان چەند بنەماڵەیەك لە هەولێر روویدا

بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە شەڕە تەقە لەنێوان چەند بنەماڵەیەك لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری هەولێر روویدا.

بەپێی زانیارییەکانی سپی لە کاتژمێر١:١٥خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ٢ی کانونی دووەم، لە گەڕەكی هەولێری نوێ‌ دەکەوێتە بەشی باكووری رۆژهەڵاتی شاری هەولێر، شەڕەتەقە لە نێوان دوو بنەماڵە روویدا.

بەوتەی سەرچاوەیەک بۆ سپی لەو شەڕە تەقەیەدا هەرچەندە ماوەیەک زۆر بووەو زیاتر لە ٢٠ خولەکی خایەندووە، بەڵام هیچ کەسێک گیانی لەدەست نەداوە، روداوەکەش لەسەر کێشەیەکی کۆنی کۆمەڵایەتی نێوان ئەو دوو بنەماڵەیە دروستبووە.

هەروەها بەوتەی سەرچاوەکە، لەکاتی روداوەکەدا هێزە ئەمنییەكانی هەولێر گەیشونەتە شوێنەکەو ژمارەیەک لە تەقەکەرەکانیان دەستگیرکردووە، بەڵام تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەوبارەیەوە لەلایەن پۆلیس بڵاونەکراوەتەوە.

 

AM:09:43:02/02/2019