پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆ شەممە 2ی شوباتی 2019 شاندێکی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی سه‌ردانی باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیان كرد له سلێمانی و لە کۆبونەوەیەکدا په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوولا و پرسه سیاسیه‌كانی كوردستان‌و عێراق توتوێکران.
لە دوای کۆبونەوەکە لە راگەیەندراوێکدا حاكم قادر حه‌مه‌جان كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی رایگه‌یاند "خوازیاری په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندی دۆستانه‌مانین له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی‌و پێویسته له پرسه چاره‌نوسازه‌كان كه په‌یوه‌ندیان به‌ژیانی خه‌ڵك‌و داهاتووی كوردستانه‌وه یه‌كریزو یه‌كهه‌ڵوێست بین."
راشیگه‌یاند: " ئه‌و پرسانه‌ی په‌یوه‌ندی به گوزه‌رانی خه‌ڵك‌و پرسه نه‌ته‌وه‌یی‌و نیشتمانیه‌كانه‌وه هه‌یه له هه‌رێم‌و كه‌ركوك‌و به‌غدا ڕاو هه‌ڵوێستمان جێگیره‌و ناگۆڕدرێ."
حاکم قادر وتیشی: " بریاری ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیمانه، هه‌رێم، كه‌ركوك، به‌غدا به یه‌ك پاكێچ سه‌یر ده‌كه‌ین‌و ناتوانین هیچ كام له‌و پرسانه له یه‌ك داببڕین."
له‌باره‌ی كابینه‌ی داهاتوویش ئاشكرایكرد " به شه‌راكه‌تی ڕاسته‌قینه‌و بڕیاری هاوبه‌ش‌و به‌رپرسیارێتی هاوبه‌ش له‌باره‌ی دۆسیه‌كانی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غداو هه‌رێمایه‌تی‌و ده‌ره‌وه، نه‌وت‌و وزه، دۆسیه‌ی دارایی‌و ئابوری‌و هێزه چه‌كداره‌كانی پێشمه‌رگه‌و ئاسایشی ناوخۆ به‌شداری ده‌كه‌ین."
كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی روونیشی كرده‌ووه " مه‌به‌ستمان له‌شه‌راكه‌تی ڕاسته‌قینه ته‌نها بۆ یه‌كێتی نیه به‌ڵكو بۆ هه‌موو خه‌ڵكی كوردستانه له‌پێناو حكومه‌تێكی به‌هێزو تۆكمه و خزمه‌تگوزار، کە نابێ جیاوازی بكرێ له پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری‌و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كوردستاندا، ئه‌گه‌ر جیاوازی بكرێ ته‌نها ده‌بێ بۆ ئه‌و ناوچانه بێت، كه ناوچه‌ی زیانلێكه‌وتوون."
لەبەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە، وه‌فدی مه‌كته‌بی سیاسی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی رایانگه‌یاند "شانازی به په‌یوه‌ندی دۆستانه‌ی له مێژینه‌یان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ده‌كه‌ن‌و پته‌وكردن‌و په‌ره‌پێدانی به گرنگی قۆناغه‌كه ده‌زانن و هیواشیان خواست، په‌یوه‌ندی هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌كان له پێناوی یه‌كریزی‌و یه‌كخستنی نێوماڵی كوردستان پته‌وبكرێ".