هەرچەندە هەوڵێک هەیە لەلایەن زۆر وڵاتی ئەوروپیەوە ئەو پەنابەرانەی کە تا ئێستا مافی پەنابەریان وەرنەگرتووە دیپۆتبکرێنەوە، بەڵام بۆ ماوەیەکی کاتی راگیرا.
ئاری جەلال سه‌رۆكی ده‌زگای لوتكه بۆ كاروباری ئاواره‌و په‌نابه‌ران لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند"هه‌وڵده‌ده‌ین بڕیاره‌كه بكه‌ین به‌هه‌میشه‌یی و ڕێگربین له‌ڕێكه‌وتنی نهێنی له‌باره‌ی دیپۆرتكردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران له‌نێوان حكومه‌تی عیراق وڵاتانی ئه‌وروپادا".
سه‌رۆكی ده‌زگای لوتكه بۆ كاروباری ئاواره‌و په‌نابه‌ران لە درێژەی لێدوانەکەیدا وتی " ئه‌و وڵاتانه‌ی بڕیاری دیپۆرتكردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانیان به‌شێوه‌یه‌كی كاتی ڕاگرتوه بریتین له(سوید،فیله‌نداو هۆڵه‌ندا)، به‌ڵام به‌ریتانیا له‌بڕیاری دیپۆرتكردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران به‌رده‌وامه".
ئەو پسپۆرەی بواری پەنابەران دەشڵێت "له‌هه‌وڵه‌كانمان بۆ فشارخستنه‌سه‌ر ئه‌و وڵاتانه به‌رده‌وامده‌بین و هه‌وڵده‌ده‌ین بڕیاری ڕاگرتنی دیپۆرتكردنه‌وه به‌شێوه‌ی كاتی بكه‌ین به‌هه‌میشه‌یی و ڕێگربین له‌ڕێكه‌وتنی نهێنی له‌باره‌ی دیپۆرتكردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران له‌نێوان حكومه‌تی عیراق و وڵاتانی ئه‌وروپا ".