كاندیدانی سەرۆكی پەرلەمان جێگرەکانیان

فراكسیۆنی پارتی و نەوەی نوێ كاندیدی خۆیان بۆ جێگرانی سەرۆكی پەرلەمان دیاریكرد و لە ئێستادا پرۆسەی دەننگدان بۆ كاندیدان دەستیپێكرد.

پارتی دیموکراتی کوردستان ڤالا فەرید بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان کاندیدکرد، بۆ هەمان پۆست نەوەی نوێ سیپان ئامێدیان کاندیدکرد. 

پارتی دیموکراتی کوردستان هێمن هەورامی بۆ جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان کاندیدکرد. هەروەها نەوەی نوێ کاوە عەبدولقادری کاندیدکرد بۆ کێبەرکێی هێمن هەورامی.

بۆ جێگری دووەم تورکمانەکان مونا قەهوەچیان کاندیدکرد بۆ ئەو پۆستە، نەوەی نوێ مژدە مەحمودیان کاندیدکرد بۆ ئەو پۆستەو، پرۆسەی دەنگدان دەستیپێکردووە.

لە دانیشتنەكەدا، هێمن هەورامی لە فراكسیۆنی پارتی، رایگەیاند كە بەشێوەیەكی كاتی و تائەوكاتەی فراكسیۆنی یەكێتی بەشداری لە دانیشتنەكان دەكات،  ئەندامێكی فراكسیۆنەكەیان بەناوی ڤالا فەرید بۆ پۆستی سەرۆكی پەرلەمان كاندید دەكەن.




PM:03:32:18/02/2019