دیاردەی منداڵی ساوا فڕێدان لە هەرێم روو لە زیادبوونە، سه‌رۆكی دەستەی مافی مرۆڤی هەرێم رایده‌گه‌یه‌نێت"فڕێدانی منداڵی ناشه‌رعی له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان، دیارده‌یه‌كی مه‌ترسیداره، به‌هۆی لاوازی سیسته‌می په‌روه‌رده‌و كه‌مته‌رخی حكومه‌ت، كێشه‌كه گه‌وره‌تر بووه".
لێدوانێکی رۆژنامەوانی ، زیا پتڕۆس سه‌رۆكی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤی هه‌رێم رایگه‌یاندێت " ئه‌و منداڵ فڕێدانەی له كوردستان هه‌یه، زۆرینه‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی فڕێده‌درێن، منداڵی ناشه‌رعین، بۆیه ئێمه ئاگاداری ئه‌و دیارده‌یه‌ین كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ین و پڕۆژه‌یه‌كیش بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه ده‌ده‌ینه حكومه‌ت".
ئەو بەرپرسەی بواری مافی مرۆڤ جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە " منداڵ فڕێدان بەو رێژەیە مەترسیدارە ".
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ، پێیوایە" به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می حكومه‌ت و نه‌بوونی و لاوازی سیسته‌می په‌روه‌رده‌و داخراوی كۆمه‌ڵگه، بۆته‌هۆی ئه‌وه‌ی ئافره‌ت منداڵه‌كه ناشه‌رعییه‌كه‌ی فڕێبدات، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی هیچ شوێنێك نییه بۆ له‌خۆگرتنی ئه‌و منداڵانه".
به‌پێی ئامارێكی رێكخراوی مافی منداڵ، له‌ماوه‌ی دوو مانگدا (كانوونی دووه‌م و شوباتی 2019) هه‌شت منداڵی ساوا كه ته‌مه‌نیان له‌نێوان هه‌فته‌یه‌ك بۆ 21 رۆژدایه، له‌سه‌ر شه‌قام و گۆڕستانه‌كانی هه‌رێم فڕێدراوه.