رێگا نادرێت ژمارەیەک میدیای جیهانی‌و لۆکاڵ رووپێووی دیداری سلێمانی بکەن

لە دیداری سلێمانی لە زانکۆی ئەمەریکی رێگانادرێت هەندێک کەناڵی جیهانی و لۆکاڵ بچنە ژووەرەوە، هەروەها رێگا نادرێت فۆتۆگرافەرەکان و رۆژنامەوانی تریش بچنە نێو هۆڵی دیدارەکانەوە.

چەندان رۆژنامەنووس پەیوەندیان بە" سپی " یەوە کردووە کە پانێڵی یەکەمی دیداری سلێمانی بەڕێوەدەچێت، بەلآم تا ئێستا ژمارەیەکی بەرچاو لە میدیا رێگەیان نەدراوە بچن رووپێووی دیدارەکە بکەن، کە لەنێوانیاندا کەناڵی ناوخۆی و جیهانی بەدیدەکرێت.

رۆژنامەنووسان ژمارەیەکیان لەبەردەرگان و ناهێڵێن بچنە بینای دیدارەکانەوە، هەندێکی تریشیان لەبەردەم هۆڵی کۆبوونەوەکەدان رێگایان نادەن هەتا بچنە ژوورەوە چەند فۆتۆیەک بگرن.

بەپێی ئەو ئاگاداریەی دیدارەکە لە دوێنێوە بڵاویکردۆتەوە رۆژنامەنووسان دەتوانن وێنەی ڤیدیۆی لە کەناڵی کوردسات وەربگرن، بەلآم بۆ تێکست و فۆتۆگرافەر رێگانادەن بچنە هۆڵەکەوە، هەموو ئەمانەش ناڕەزایەتییەکی زۆری لەلای رۆژنامەنووسان دروستکردووە.

تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە ژمارەیەک رۆژنامەنووس لەبەردەرگای دەرەوەی بیناکەن و ژمارەیەکی تریان لەبەردەرگای هۆڵی دیدارەکەن. 



AM:10:53:06/03/2019