پارتی بایکۆتی دیداری سلێمانی کرد

ئەمڕۆ چوار شەممە شەشەمین دیداری سلێمانی لە زانكۆی ئەمریكی لەسلێمانی دەستیپێكرد و هیچ بەرپرسێكی پارتی لە دیدارەكەدا ئامادەنەبووە.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە شەشەمین دیداری سلێمانی لە زانكۆی سلێمانی دەستیپێكردو تیایدا ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان و سەرۆك كۆماری عێراق و حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق و ئەیاد عەلاوی و عەمار حەكیم و چەندین بەرپرسی حكومی و حزبی هەرێم و عێراق تیایدا ئامادەبوون.

لە دیدارەکەدا هیچ بەرپرسێكی پارتی ئامادەی دیدارەكە نەبوو، بەگوێرەی زانیاریەکانیش هۆکاری ئامادەنەبوونیان دەگەڕێتەوە بۆ ناکۆکیەکانی نێوان پارتی و سەرۆک کۆماری عێراق.

هەر بەگوێرەی زانیاریەکان چەند بەرپرسێکی پارتی لە ئاستی حکومی ئامادەبوون بەڵام لە ئاستی حزبی هیچ بەرپرسێکیان ئامادە نەبوون.

ئەمە لەكاتێكدایە لەدیداری سلێمانی كە لە زانكۆی ئەمریكی بەڕێوەدەچێت لەساڵانی ڕابردوودا پارتی لەسەر ئاستی باڵا بەشداری دیدارەكەیانكردوە.

هاوکات میدیاکانی سەر بە پارتی و میدیا سێبەرەکانی نزیک لەو حزبەش ڕووماڵی دیداری سلێمانیان بایکۆتکرد.

 


PM:02:16:06/03/2019