وه‌زیری دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند " میكانیزمێك دادەنرێت بۆ ئەوەی مووچە خۆران لەو پاشەكەوتەكەی كە لای حكومەت هەیانە، قەرزی ئاو و كارەبا بدەن".
رێباز حه‌ملان وه‌زیری دارایی ھه‌رێمی كوردستان لە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ کەناڵی كوردسات نیوز رایگه‌یاند " به‌دڵنیاییه‌وه له‌م ساڵدا بڕیاری راگرتنی پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆران ھه‌ڵده‌وه‌شێندرێته‌وه و ده‌ستده‌كرێته‌وه به به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی فه‌رمانبه‌رانی ھه‌رێم".
راشیگه‌یاند " به‌پێی میكانیزمێكیش له داھاتوودا لهپاشهكهوت ده‌توانرێت قه‌رزی ئاو و كاره‌با بۆ حكومه‌ت بگه‌ڕێنرێته‌وه‌و ھاوكات حكومه‌تی عیراقیش پابه‌نده به‌وه‌ی مووچه‌ی سێ مانگی فه‌وتاوی فه‌رمانبه‌رانی ھه‌رێم بدات".
وه‌زیری دارایی وتیشی: دواكه‌وتنی مووچه‌ی مانگی 12 ی ساڵی رابردوو به‌هۆی بڕیاری نوێی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه بووه كه پاشه‌كه‌وتی مووچه هه‌ڵبگرێت، دوای ئه‌وه كه‌حكومه‌تی به‌غدا دڵنیایی كردینه‌وه كه بڕی پاره‌ی دیاریكراو كه تایبه‌ته به‌مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بنێرێت.
سەبارەت بە رێككەوتنی هەرێم و بەغدا دەربارەی هەناردەكردنی نەوت و گاز لەرێگەی كۆمپانیای سۆمۆوە، وه‌زیری دارایی وتی: به‌م نزیكانه هه‌ردوو حكومه‌تی عیراق و هه‌رێم كۆده‌بنه‌وه بۆ دانانی میكانیزمێكی گونجاو بۆ هه‌نارده‌كردنی نه‌وت و گاز له‌رێگه‌ی سۆمۆوه.