بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ژمارەیەك ڕێنمایی نوێ بۆ ئەو شۆفێرانەی سەردانی سەیرانگاكان دەكەن دەركرد و داوادەكات، بەهیچ شێوەیەك ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری وەك لۆری، تانكەر و هاوشێوەكانیان بۆ گواستنەوەی سەرنشین بۆ ناو سەیرانگاكان بەكار مەهێنن.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی داوا لەشۆفێران دەكات لەكاتی سەردانكردنی سەیرانگاكاندا پێویستە ڕەچاوی ئەم خاڵانە بكەن، بۆئەوەی دوور بن لەهەموو زیانێكی مادی و گیانی.
1 - پەلە نەكردن: هیچ كات هەوڵ مەدە پەلە بكەیت بۆ ئەوەی زوور بگەیتە ئەو شوێنەی كە مەبەستە یاخود زوو بگەرێیتەوە ماڵەوە چونكە ماوەی نێوان پەلەكردن و پەلە نەكردنت تەنھا چەند خولەكێكی كەمە بۆ گەشتن.
2- بەھیچ شێوەیەك ئۆتۆمبیلی بارھەڵگری وەك لۆری و تەنكەر و ھاوشێوەكانیان بەكارمەھێنە بۆ گواستنەوەی سەرنشین بۆ نێو سەیرانگاكان .
3- بەكارنەھێنانی ماتۆرسكیل بەمەبەستی گەیاندنت بە سەیرانگاكان .
4- لەكاتی دەرچوونت لە ماڵەوە بە هیچ شێوەیەك منداڵ لە بەشی دواوەی (عەرەبانەی)ئۆتۆمبیل دامەنێ بەتایبەت ئەگەر هاتوو ئۆتۆمبیلەكەت دەبل قەمەرە بوو یاخود هاوشێوەی بوو .
5 - سەرجەم ئەو كەل وپەل و شت و مەكانەی كە پێتە لە گەل خۆتدا دەیبەیت بۆ سەیران بەباشی جێگیریان بكە ئەگەر هاتوو پێویستی بە بەستنەوە ھەبوو بیبەستەرەوە .
6- ئەو كەسەی كە شۆفێری دەكات خۆی بە دوور بگرێت لە خواردنی مادە كحولییەكان
7- بەهیچ شێوەیەك لە سایدی خۆت لامەدە و مەچۆرە سایدی ئۆتۆمبیلی بەرانبەر یان (شانی ڕێگا) واتە جادەی خۆڵی تەنیشت شەقامەكە.
8 - لە كاتی شۆفێری كردن دا هەمیشە ئارام بە و خۆت بە دوور بگرە لە توورە بوون و هەلچوون.
9 - هەوڵ بدە سەرنشینەكانت مەشغولت نەكەن بە ئاگابە لە رەوشی رێگا وبانەكان
10- خۆت بەدووربگرە لە ئەنجام دانی سەرپێچی چونكە ئەو سەرپێچیە كە ئەنجامی دەدەیت راستەوخۆ لەلایەن ئەفسەرانی هاتوچۆوە بە
ئامێری ( PDI ) تۆمار دەكرێت.
11- بە پێی ئەو خێراییە شۆفێری بكە كە بۆت دیاری كراوە
12 - باوكان و دایكانی بەرێز بەهیچ شێوەیەك ئۆتۆمبیل مەدەنە دەست منداڵ یان هەر كەسێكی تر كە هەڵگری مۆڵەتی شۆفێری نییە بۆ ئەوەی تووشی لێپێچینەوەی یاسای نە بن.
13- لە نزیك جادەكاندا یاخود لەو شوێنانەدا كە نزم ترە لە ئاستی جادەكە دامەنیشن بۆ ئەوەی دووربن لە رووداوی دڵ تەزێن
14- پابەند بن بە رێنماییەكانی ئەفسەرو كارمەندانی هاتوچۆ چونكە ئامانجیان سەلامەتی ئیوەیە.