ڤیدیۆ.. قەرەیلآن جەژنی نەورۆز پیرۆز دەکات

لە ڤیدیۆیەکی نوێی دەگمەندا موراد قەرەیلآن، فەرماندەی هێزەکانی پاراستنی گەل، پەیامی پیرۆزبایی ئاراستەی خەڵکی کوردستان دەکات.

لە ڤیدیۆیەکدا موراد قەرەیلآن جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە حوکمی ئاک پارتی دەروخێت و سەرکەوتن بۆ گەلی کورد دەبێت.

لەو دیمەنەدا کە کەشێکی باراناوی و تەمومژدا، قەرەیڵان لەناو ژمارەیەک گەریلادا وتارەکەی پێشکەش دەکات و دواتر " تەوقە " لەگەڵ ژمارەیەکی بەرچاو لە گەریلا دەکات.

قەرەیلآن یەکێکە لە سەرکردەکانی پەکەکە کە لەلایەن تورکیاو ئەمەریکاوە یاساغەو پارەیەکی زۆر دەدرێت، بەو کەسەی زانیاری لەسەر دەدات بەو دوو ولآتە، بەلآم ئەو لەناو گەریلاکاندا دەردەکەوێت و وتار دەخوێنێتەوە، ئەوە لە کاتێکدا ئاسمانی ئەو ناوچانە هەمیشە لەلایەن فڕۆکەکا ی تورکیاوە چاودێری دەکرێت.

لەگەڵ بەردەوامی شەڕی قورس لە نێوان گەریلای پەکەکەو سوپای تورکیا، کۆتایی ئەم مانگە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا ئەنجام دەدرێت کە هەڵبژاردنیککی چارەنووس سازدەبێت لە ژیانی ئاک پارتی و ئۆپۆزسیۆندا.





AM:12:07:20/03/2019