گەشتگردن لە پارێزگاری نەینەواو دوو جێگرەکەی بەهۆی رووداوەکەی موسڵ قەدەغەکرا و داواش دەکرێت دەستلەکار بکێشنەوە.
ماڵپەڕی ئەخبارییە لەزاری سه‌رچاوه‌یه‌ك له حكومه‌تی عێراق بڵاویکردەوە، به‌هۆی رووداوه‌كه‌ی موسڵه‌وه، گه‌شتكردن له نه‌وفل عاكوب پارێزگارى موسڵ و جێگره‌كانی قه‌ده‌غه‌كراوه.
هاوکات شەوی رابردووش عادل عەبدولمەهدی سەرۆکوەزیرانی عێراق نوسراوێکی ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کرد و داواى له محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی په‌رله‌مان كرد، کە پارێزگارى نه‌ینه‌وا و جێگره‌كانی له‌سه‌ركار لابدرێن.
لە نوسراوەکەدا سەۆکوەزیران هۆکاری دەستلەکارکێشانەوەکەی بۆ ئەوە گەڕاندوەتەوە، کە پارێزگار و جێگرەکانی گەندەڵیان کردووەو کەمتەرخەمبوون لە کاروبارەکانیان.
هه‌ر دوێنێ عه‌بدولمه‌هدی به فه‌رمانێك لیژنه‌یه‌كی به‌ناوی لیژنه‌ی قه‌یرانه‌كانی موسڵ پێكهێنا، به‌مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه له رووداوی وه‌رگه‌ڕانی به‌له‌مێك و خنكانی زیاتر له 100 كه‌س.