رۆناڵدۆ درێسی ریاڵ مەدرید واژۆ دەکات و داوای درێسی یۆڤانتۆس دەکات


لە کاتی راهێنانەکانی پۆرتوگال ، هاندەرانێک بانگی رۆناڵدۆ دەکات، تا لەسەر درێسێکی یانەی ریاڵ مەدرید ئیمزایەکی خۆیی بۆ بکات،بەڵام رۆناڵدۆ داوای هاندەرەکە رەتناکاتەوەو ئیمزا لەسەر درێسەکەی ریاڵ مەدرید دەکات.
لەو کاتەی رۆناڵدۆ ئیمزا لەسەر درێسەکە دەکات، رۆناڵدۆ بە پێکەنینەوە هاندەرەکە دەڵێت درێسی یۆڤانتۆست لا نیە.
رۆناڵدۆ لە هاوینی رابردوو بە گرێبەستێکی ١٠٠ ملیۆن یۆرۆیی ریزەکانی یانەی ریاڵ مەدریدی بەرەو یۆڤانتۆس جێهێشت و لە ئێستاشدا ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات.






PM:07:59:24/03/2019