هونەرمەندێکی بەناوبانگ لە کاری هونەری دوور دەکەوێتەوە

ئەستێرەی ناسراوی جیهانی جاستن بیبەر، بۆ ماوەیەکی کاتی لە کاری هونەری دوو دەکەوێتەوە کاتەکانی لەگەڵ خیزانەکەی دەباتەسەر.

لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام جاستن بیبەر نوسیویەتی، "بۆ ماوەیەک لە هەموو چالاکیەکی هونەری دوردەکەوێتەوە، بەهۆی ئەوەی بە کۆمەڵێک گرفت و کێشەی دەروونیدا تێپەڕدەبێت
 هەروەها نوسیویەتی، کە دەیەوێت پشوو بدات و پارێزگاری لە ژیانی هاوسەرگیری کات، و دەلیت و" خەونم هەیە ببمە باوک، بێگومان لایەنی هونەری گرنگە، بەڵام خێزانەکەم بۆم گرنگترە، دەگەڕێمەوە".

جاستن بیبەر لەدایکبووی 1994، لە ساڵی 2007ەوە دەستی بە کاری هونەری کردووە، یەکێکە لە دیارترین گۆرانیبێژە جیهانییە ناسراوەکان، ژیانی هاوسەرگیری لەگەڵ نمایشکارێک پێکهێناوە.


AM:11:29:27/03/2019