هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، رایگه‌یاند، پرۆسه‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌م له قۆناغی كۆتاییدایه و له چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا رێككه‌وتنی نێوان پارتی و یه‌كێتی واژوو دەکرێت.
هێمن هه‌ورامی، وتیشی: پارتی و یه‌كێتی و گۆڕان وه‌ك سێ پایه‌ی سه‌ره‌كی پێكهێنانی حكومه‌ت، له سه‌ر پۆسته‌كانیش گه‌یشتوونه‌ته خاڵی كۆتایی و له سه‌دا 98ی پۆسته‌كان یه‌كلا كراونه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها وتی: ئه‌مڕۆ بانگهێشتی په‌رله‌مانتارانمان كردووه، كاتژمێر 02:00ی رۆژی چوارشه‌ممه، خوێندنه‌وه‌ی سێیه‌م بۆ پێشنیازی هه‌مواری یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌كرێت و ئومێد ده‌كرێت تا ئه‌و كاته رێككه‌وتنی پارتی و یه‌كێتی واژوو بكرێت و له‌و دانیشتنه‌دا هه‌مواری یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم په‌سند ده‌كرێت.
روونیشیكرده‌وه، دوای په‌سندكردنی پێشنیازی هه‌مواره‌كه له 10ی ئه‌م مانگه‌دا، دوای سێ رۆژ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ده‌رگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كاته‌وه، دواتر له دوو هه‌فته‌ی دواتر سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌ڵده‌بژێردرێت.
هێمن هه‌ورامی، هیواشی خواست تا یه‌ك مانگی دیكه حكومه‌تی نوێی هه‌رێم پێكبهێنرێت.