وتەبێژی پارتی: بۆ بەشداریکردن لە حکومەت لە دەرگای هەموو حزبەكانمان داوە

وتەبێژی پارتی رایگەیاند لە دەرگای هەموو ئەو حیزبانەمان داوە كە كورسی پەرلەمانیان هەیە و بێنە حكومەتەوە، بەڵام تائێستا كۆمەڵی ئیسلامی وەڵامێكی رون و راشكاویان نەداوینەتەوە.

مەحمود محەمەد، وتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ میدیای حیزبەكەی رایگەیاند "پارتی لە دەرگای هەموو ئەو حیزبە سیاسیانەی داوە كە كورسی پەرلەمانیان هەیە بۆ بەشداری لە حكومەتدا".

وتیشی "لەدەرگای كۆمەڵی ئیسلامی مان داوە، بەڵام تائێستا وەڵامێكی روون و ئاشكرایان نەداوەتەوەو نازانین ئایا لە رۆژانی داهاتوو وەڵامێكی راشكاوانەمان دەدەنەوە یان نا؟".
زیاتر لە شەش مانگ بەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان تێپەڕیوە، بەڵام تائێستا هێزە سیاسیەكان نەگەیشتونەتە رێككەوتن بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی هەرێم.



PM:02:33:11/04/2019