بەڤیدیۆ؛ وتەبێژی هاتوچۆی گەرمیان لەكاتی ڕێنمایكردندا شۆفێرێک سەرپێچی دەکات

وتەبێژی هاتوچۆی گەرمیان، لەكاتی ڕێنمایكردنی شۆفێران و هاوڵاتیان لەرێگەی پەیجی بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیانەوە شۆفێرێكی ماتۆرسكیل سەرپێچییەك ئەنجام دەدات و مۆڵەتەکەی لێوەردەگرێتەوە.

لە ڤیدیۆیەکدا کە لە پەیجی فەرمی بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان لە فەیسبووك بڵاویكردوەتەوە، ڕائد " كارزان مجید"وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان لەكاتی ڕێنمایكردنی شۆفێران و هاوڵاتیان لەپەیجی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی ، شۆفێری ماتۆڕسكیلێك دەبینێت کە بە پێچەوانەی ئاراستە دەڕوات و دەگاتە لای.

هەر وەكو لە گرتە ڤیدیۆكەدا دەردەكەوێت راید کارزان رێنمای ماتۆرسکیلەکەدات و دواجار پێشی دەڵێت ، کە  بەپێی رێكاری یاساییەكان مامەڵەت لەگەڵ دەكەین.



PM:11:40:21/04/2019