بەفربارین لە سنوری سلێمانی دەستیپێكرد

دوای ئەوەی بەفربارینی چڕ سنوری ناوچە شاخاویەكانی دهۆك و قەزای پشدەری گرتەوە ئەمڕۆ لە ناوچە شاخاویەكانی سلێمانیش بەفربارین دەستیپێكرد.

پەیامنێرمان لە سلێمانی ڕایگەیاند لە ناوچەی مێرگەپان و پیرەمەگرون نیو كاتژمێرە بەفربارین دەستیپێكردووە و تا ئێستاش بەردەوامە.

هاوكات پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ كەشناسی هەرێم بڵاویكردەوە لە حاجی ئۆمەران 5 سم و لە ئامێدی 2 سم و لە بامەڕنی 4 سم و لە كانی ماسی 11 سم و لە چمانكێ 2 سم بەفر باریوە.

هاوكات بەیانی ئەمڕۆ پەیامنێری سپی لە رانییەوە رایگەیاند "بەفرێكی زۆر لە ناوچەكە باریووەو رێگای رانییە و ناحیەی وەرتێ و داخراوە".

ماوەی چەند رۆژێكە شەپۆلێكی بەفرو بارانبارین ناوچەكانی هەرێمی گرتۆتەوە لە ناوچە چیایەكان بەفر باریووە.



PM:01:46:22/04/2019