دیاردەیەکی سروشتی دەگمەن لە هەرێم‌و عێراق روودەدات

پسپۆڕێکی کەشناسی عێراق ئاشکرای دەکات کە دیاردەیەکی سروشتی دەگمەن لەعێراق بە هەرێمیشەوە روودەدات.

سادق موتەنەبی پسپۆری کەشناسی عێراقی رایگەیاند" ئەو بەرزوونزمبوونەوەی لە پلەکانی گەرمای هەرێم و عێراق و هەندێک وڵاتی ناوچەکە روودەدات کە لە نێوان ( ٨-١٤ ) پلەدایە بەبەراورد بە پلەی گەرمای ساڵەکانی رابردوو لەهەمان کاتدا، دیاردەیەکی سروشتی نەوازەیە".

ئەو پسپۆرە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ئەو بەرزی و نزمەیە زۆرە بەبەراورد بە ساڵانی رابردوو، لەنێوان ساڵانێکی زۆر دووردا روودەدات. 
بۆ نموونە لە رۆژی یەک شەممەدا بەبەراورد بەپلەی گەرمای ساڵی پار هەمان رۆژ " ٨ پلە " جیاواز بووە.

ئەو دیاردە نەوازەیە لە سوریاو تورکیاو باکوری ئێران و باکوری سعودیە و کوەیت و باشوری رووسیا.



PM:11:19:23/04/2019