قادر حەمەجان بەردەوامە لە کۆبوونەوە لەگەڵ کارمەندانی دائیرەکانی سنوری سلێمانی

‌وێنەکە لە ماڵپەڕی فەرمی یەکێتی یەوە وەرگیراوە
قادر حەمەجان ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بەردەوامە لە کۆبوونەوەی لەگەڵ کارمەندانی دائیرە حکومیەکان، لەنوێترین کۆبوونەوەشیدا لەگەڵ ژمارەیەک لە کارمەندانی تەندروستی کۆدەبێتەوە.

بەپێی میدیای فەرمی یەکێتی نیشتمانی حاكم قادرحەمەجان ئەندامی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەڵبەندی ڕێكخستنی سلێمانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەو كۆبوونەوەیەوە هات كەپێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەگەڵ ژمارەیەك كارمەندانی تەندروستی خاوەن نۆڕێنگە پزیشكی یەكانی سنوری گەڕەكەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی بەڕێوەی برد.

لەو کۆبوونەوەیەدا وەک ماڵپەڕی فەرمی یەکێتی ئاماژەی بۆ دەکات "پاراستنی تەندروستی كۆمەڵگاو دوركەوتنەوە لە پەیڕەوكردنی كارە دزێوو دیاردە ناشارستانیەكان، بەتایبەت بەكارهێنان وساغكردنەوەی دەرمانی ماوە بەسەرچوو ئەوانەی ئالودەیی بەدوای خۆیدا دێنێ‌، پابەند بوون بە یاساو ڕێنماییەكانی وەزارەتی تەندروستی وسەندیكای تەندروستی یەوە بەرژەوەندی باڵای گشتی تیا پارێزراودەبێت" .

هەروەها هاتووە "هەرلەمیانی ووتەكانیداو پاش گوێگرتن لەداخوازی وپێشنیازو گلەییەكانیان كەزیاتر بۆ گفتوگۆكردن بوو لەبارەی بڕیاری كەمكردنەوەی ئەركەكانیان وڕێگەپێنەدانیان بە پێدانی چارەسەری سەرەتایی بەنەخۆش و فشارخستنەسەریان بەداخستنی نۆرێنگەكان , كەتائاستێكی دیاریكراو هاووڵاتیان لێی سودمەندن , هەڤاڵ حاكم قادرپشتیوانی لەداوەكانی خاوەن نۆرێنگەكانی كرد بەمەرجی پابەند بوون بەیاساوڕێنماییەكان ودووركەوتنەوە لەبەكارهێنان وساغكردنەوەی داوودەرمانی خراپ وماوە بەسەرچوو , هەروەك داواشی لەوەزارەتی تەندروستی كرد لەپێناو بەرژەوەندی خەڵك وبەپێی مەرجە تەندروستی یەكان وهەڵسەنگاندنی كارەكانیان ڕێگەیان پێبدرێت چارەسەری سەرەتایی ودەرزی لێدان وبرین پێچی ئەنجام بدەن ".

ماوەیەکە بەرپرسی مەڵبەندی یەکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، قادر حەمەجان لەگەڵ فەرمانگە حکومیەکان کۆدەبێتەوە، لای زۆرێک لە چاودێران پێیانوایە ئەم کۆبوونەوانە دەستوەردانێکی راستەوخۆیە لە کارەکانی حکومەت لە سنوری پارێزگای سلێمانی و ئەم شێوەیە لە ئیشکردن تەنها لە ساڵەکانی سەرەتای راپەڕینەکەی ساڵی ١٩٩١ ی بەرەی کوردستانیدا هەبووە، نەک سەردەمی دوای ٢٨ ساڵ لە حوکمڕانی کوردی.



PM:10:02:27/04/2019