پەرلەمانتارێکى یەکێتى رایگەیاند، هەڵوەشاندنەوەى رێككه‌وتنی یه‌كێتی و پارتی چاوەڕوانکراوە و هۆکارەکەشی دەخاتەڕوو.
شه‌مۆل ئاشتی، بە میدیاکانى یەکێتى راگەیاندووە، هه‌وڵێك هه‌یه له لایه‌ن فراكسیۆنی پارتیه‌وه له پرۆژه یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمدا كه بڕیاره سبه‌ینێ له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه ده‌نگی له‌سه‌ربدرێت، ته‌نها ئاماژه بۆ ئه‌وه بكرێت كه سه‌رۆكی هه‌رێم جێگری ده‌بێت.
وتیشی به‌پێی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له نێوان یه‌كێتی و پارتیدا هه‌یه، پێویسته سه‌رۆكی هه‌رێم دوو جێگری هه‌بێت و له پرۆژه‌كه‌شدا ئاماژه‌ی پێبكرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پارتی له‌و بڕگه‌یه په‌شیمان بوبێته‌وه، ئه‌وا فراكسیۆنی یه‌كێتی به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی سبه‌ینێی په‌رله‌مان ناكات و چاوه‌ڕوانكراویشه رێككه‌وتنی یه‌كێتی و پارتی هه‌ڵبوه‌شێته‌وه.
رۆژى پێنجى ئەم مانگە یەکێتى و پارتى رێککەوتنى نێوانیان بۆ پێکهێنانى حکومەت واژۆکرد، بەپێی رێککەوتنەکە یەكێتی لەکابینەى نوێ‌دا 6 وەزارەت و سەرۆكی پەرلەمان و جێگری سەرۆكی هەرێم و جێگری سەرۆكی حكومەت و ژمارەیەك دەستە و بریكاری وەزارەت وەردەگرێت.