هێمن هەورامی دڵنیایی دەدات لەبارەی ڕێککەوتنی لایەنەکانەوە

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەاند کە بەپێی پڕۆژەیاسای هەمواری یاسای سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، تەنیا سەرۆکی هەرێم لە پەرلەمانەوە هەڵدەبژێردرێت، دڵنیاییش دەدات لەبارەی ڕێککەوتنی لایەنەکانەوە.

هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە پرێس کۆنفرانسێکدا ڕایگەیاند "گەلی کوردستان دڵنیا دەکەینەوە، ڕێککەوتنێکی باش لە نێوان هەموو لایەنەکان هەیە، سبەی کۆبوونەوەی پەرلەمان لە کاتی خۆیدا دەکرێت".

جەختیشی کردەوە کە لێکتێگەیشتنێکی باش لە نێوان لایەنەکاندا هەیە و ئەوان هەوڵدەدەن ڕۆڵێکی باش بۆ لێکنزیککردنەوەی لایەنەکان بگێڕن.

جەختیشی کردەوە "ئەو ڕێککەوتنە سیاسییەی لە نێوان لایەنە سیاسییەکان کراوە،، جێبەجێ دەکرێت و سەرۆکی هەرێمی کوردستان دوو جێگری دەبێت، تەنها سەرۆکی هەرێم لە پەرلەمان هەڵدەبژێردرێت و سەرۆک جێگرەکانی خۆی هەڵدەبژێرێت و ئەوکاتە ئەرک و دەسەڵاتەکانیشی دیاری دەکات".


PM:05:24:07/05/2019