لە کۆمەڵگای چڕەی شێخان لە نێوان دوو بنەماڵەدا شەڕە تەقەیە

لە كۆمەڵگەی چڕەی سەر بە قەزای شێخانی پارێزگای دهۆك لە نێوان دوو بنەماڵەدا شەڕە تەقە بەهۆی كێشەی زەوی و زارەوە روویدا و چەکی قورسی تیادا بەکارهات.

هاوڵاتیانی گوندەكە لە رێگەی فەیسبووكەوە بە شێوەیەكی لایڤ و گرتە ڤیدیۆیی پچڕ بچڕ شەڕی نێوان ئەو دوو بنەماڵەیە دەگوازنەوە و داوا لەلایەنە پەیوەندیدارەكان دەكرێت بە هانایانەوە بچن.

لە گرتە ڤیدیۆكاندا، هاوڵاتیان ئاماژە بەوەدەكەن ماوەیە زیاتر لە یەك كاتژمێرە شەڕەكە بەردەوامی هەیە و تاوەكو ئێستایش لایەنە پەیوەندیدارەكان نەهاتونەتە ناوچەكە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، لە شەڕەكەدا چەكی قورس بەكارهێندراوە و شەڕەكە بەردەوامی هەیە و هیچ ئامارێكی قوربانیانیش نەزاندراوە.

کلیک بکە و ڤیدیۆی شەڕەکە ببینە



PM:03:28:09/05/2019