پۆلیسی هه‌ڵه‌بجه رایگەیاند، بەهۆی ته‌قینه‌وه‌ی گولـله هاوه‌نێك له سنورى پارێزگای هه‌ڵه‌بجه سێ كه‌س برینداربوون كه دوانیان پێشمه‌رگه‌ن.
رائید به‌رزان عوسمان، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه رایگەیاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یەکشەممە ١٢ی ئایاری ٢٠١٩ به‌هۆی ده‌ستكاریكردنی تەقەمەنیەوە له‌لایه‌ن سێ هاوڵاتی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌وه گولـله هاوه‌نێک تەقیەوەو به‌هۆیه‌وه سێ كه‌س به سه‌ختى برینداربوون.
وتیشی، دووان له برینداره‌كان پێشمه‌رگه‌ن و یه‌كێكی دیكه‌شیان كاسبه، دوای روداوەکەش هه‌رسێكیان بەمەبەستی چارەسەر ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانی كراون.
لەبارەی ناسنامەی كەسەكانەوە، بەرزان عوسمان وتی، كاسبەكە ناوی (د. ن. ع) لەدایکبوی 1991ەو دانیشتوی گەڕەکی مەرزەبۆتۆی هەڵەبجەیە و پێشمەرگەکانیش یەکێکیان ناوی (س. ن. ح) لەدایکبوی 1989 دانیشتوی گەڕەکی مەرزەبۆتۆی هەڵەبجەیەئەو دیکەشیان ناوی (ک. و. ح) لەدایکبوی1991 دانیشتوی گەڕەکی فەرمانبەرانی هەڵەبجەیە.
وته‌بێژه‌كه‌ی پۆلیسی هه‌ڵه‌بجه ئاماژەی بەوەشکرد، تیمه‌كانی پۆلیس گه‌یشتونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه و په‌ڕوای لێكۆڵینه‌وه‌ش كراوه‌ته‌وه.