بەڕێوەبەرایەتی ڕێگاوبان و ئاوەدانکردنەەی سلێمانی ئاگاداریەک بڵاودەکاتەوە و ڕایدەگەیەنێت "بە مەبەستی چاکردن و کارکردن لە ئامێرەکاندا، ئەمشەو بۆماوەی شەش کاتژمێر تونێلی پێشڕەو لەشاری سلێمانی دادەخرێت".
بەڕێوبەرایەتی گشتی ڕێگاوبان و ئاوەدانکردنەوە لە ئاگاداریەکدا هاتوچۆی سلێمانی ئاگادارکردووەتەوە،کە ئەمشەو ۱۳ی ئایار لە کاتژمێر ۱۰ی شەو بۆ ٤ ی بەیانی ۱٤ی ئایاری ۲۰۱۹ بۆماوەی شەش کاتژمێر تونێلی پێشڕەو دادەخرێت.
ئەمە یەکەم جار نییە تونێلی پێشڕەو بەڕووی شۆفێراندا دادەخرێت لە ماوەی ڕابردووشدا چەندین جار بەهۆی ئهنجامدانی كاری سیانهكردنەوە تونێلهكەوە داخراوە.