پەروەردە خشتەی ئەزموونە گشتییەکانی قۆناغی ئامادەیی بڵاوکردەوە

ئەمڕۆ دووشەممە (١٣ی ئایاری ٢٠١٩) وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم خشتەی ئەزموونە گشتییەکانی خوێندنی ئامادەیی هەردو بەشی ویژەیی و زانستی، بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٨- ٢٠١٩  بڵاوکردەوە.

بەپێی ئەو خشتەیەی کە وەزارەتی پەروەردە بڵاویکردوەتەوە، ڕۆژی ٢٦ی ئەم مانگە تاقیکردنەوەکان دەستپطدەکات و یەکەم تاقیکردنەوەش بۆ بەشی زانستی وانەی زیندەوەرزانییە و بۆ بەشی وێژەییش وانەی مێژووە.

هەر وەک لە خشتەکەدا هاتووە، تاقیکردنەوەکان هەموو ڕۆژێکەو لە کاتژمێر ٨:٣٠ بەیانی دەست پێدەکات، ئەگەر هەر ڕۆژێکیش بەر پشووی فەرمی بکەوێت، ئەوا ئەزموونەکانی ئەو ڕۆژە دەچێتە شوێنی ئەزموونی پاشتر و بەهەمان خشتە بەڕێوەدەچێت.

لە خشتەکەدا ئاماژە بەوە شکراوە، بەهۆی جەژنی ڕەمەزانەوە کە دەکەوێتە ناو ئەزموونەکانەوە، تاقیکردنەوەکان لە ٣ تا ١٠ی حوزەیران ڕادەگیرێت.




PM:09:38:13/05/2019