رابەری کۆماری ئیسلامی، عەلی خامەنەئی رایگەیاند"لە بارەی رێككەوتنی ئەتۆمیەوە هیچ دانوستانێك لەگەڵ ئەمریكا ناكەین، هەروەك جەختیش دەكاتەوە لەوەی كە هیچ شەڕێك لە نێوان وڵاتەكەی و ئەمریكا روونادات".
رابەری کۆماری ئیسلامی ئێران، عەلی خامەنەئی لە كۆبوونەوەیەك لەگەڵ بەرپرسانی سەربازی و حكومی وڵاتەكەی، رایگەیاند " دانوستان لەگەڵ ئەمریكا لەم دۆخەدا وەك خواردنی ژەهر وایە و لەسەر پرسی رێككەوتنی ئەتۆمی هیچ دانوستانێك لەگەڵ ئەمریكا ناكەین".
ئەو وتیشی: "هیچ شەڕێك روونادات، لەبنەڕەتدا رووبەڕووبونەوەكە سەربازی نییە، نە ئێمە بەدوای شەڕەوەین، نە ئەمریكیەكان چوونكە دەزانن ئەمە لە بەرژەوەندیان نییە".
خامنەیی جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە "تاكە بژاردەی گەلی ئێران خۆڕاگریە و دواجاریش ئەمریكا ناچار دەبێت پاشەكشێ بكات".