مانگی هەنگوینی، جوانترین قۆناغی ژیانی هاوسەرگیریە و خەونی هەموو گەنجێکە کە ساتێکی رۆمانسی و ئاسوودە لەگەڵ هاوبەشی ژیانی لە سەرەتاکانی هاوسەرگیری بەسەربەرێت.
پێویستە ماوەیەکی زۆر پێش مانگی هەنگوینی و گەشتکردن بەهاوبەشی هەردوولا بڕیاری لەسەر بدرێت، لەم سۆنگەیەوە ماڵپەڕی yawmiyati شەش رێنمایی دەخاتەڕوو بۆ ئەو گەنجانەی بەمزووانە گەشتی مانگی هەنگوینی دەکەن:
1-دیاریکردنی ئەو شوێنەی دەتەوێت گەشتی بۆ بکەیت، مەرج نییە وڵاتێکی دیکە بێت، پێویستە پێشتر چەند زانیاریەک دەربارەی چالاکی و شوێنە گەشتیارییەکان کۆبکەرەوە.
2-بێگومان مەرج نییە راستەوخۆ دوای ئاهەنگی هاوسەرگیری گەشتی مانگی هەنگوینی بکەیت، چونکە رەنگە ماندوو بیت و تێچوونی بووێت، یان لە کارەکەت مۆڵەتێکی زۆر نەدەن، هەربۆیە دەکرێت چاوەڕێ بکەیت پاش مانگێک گەشتەکەت بکەیت، بۆ ئەوەی یادگاریەکی خۆش و گەشتێکی ئاسوودە بکەیت.
3-هەوڵبدە جێگایەکی جیاواز هەڵبژێرن، بۆ ئەوەی نوێ بێت و چێژی زیاتر ببینن.
4-گرنگە خەرجیەکانت بەشێوەیەکی رێکخراو ئامادەبکەیت و دابەش بکەیت، بۆ ئەوەی بزانیت چۆن خەرجی دەکەیت، واتە خەرجی ئۆتۆمبیل و هاتوچۆ، هۆتێک هەموویان دابەشبکە.
5-هەوڵبدە شوێنێک هەڵبژێرە کاتژمێرێکی زۆری نەوێت بۆ گەیشتن، چونکە ماندوو دەبیت و چێژی کەمتر لێدەبینیت.
لەکۆتایدا ئەوانەی لە 2019 دا دەچنە نێو کەژاوەی زێڕینەوە، دەتوانن سوود لەو ئامۆژگاریانە وەربگرن بۆ ئاسانکردنی گەشتی مانگی هەنگوینیان، تا رووبەرووی هیچ گرفتێکی نەخوازراو نەبنەوە .