لە ئەنجامی روداوێکی هاتوچۆ نزیك پردی تانجەڕۆ لەسەر ڕێگای سلێمانی- قەرەداغ ڕووداوێكی كەسێك گیانی لەدەستدا و كەسێكی دیكەش برینداربوو.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٢ی ئایاری ٢٠١٩بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بلاویکردەوە، ڕووداوەكە لە نزیك پردی تانجەڕۆ لەسەر ڕێگای سلێمانی- قەرەداغ لەنێوان ماتۆڕسكیلێك و ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگردا ڕوویداوە، كە ماتۆڕسكیلەكە لەدواوە بەهۆی تیژڕەوییەوە خۆی كردووە بەژێر بارهەڵگرەكەدا.
ئەوەشخراوەتەڕوو، کە بەهۆی ڕووداوەكەوە شۆفێری ماتۆڕسكیلەكە گیانی لەدەستداوە و سەرنشینەكەشی بەسەختی برینداربووە.
بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لەبارەی هۆکاری روداوەکە ئاماژەی بەوەشکرد، شۆفێر و سەرنشینی ماتۆڕسكیلەكە، كڵاوی سەلامەتی و هۆكارەكانی دیكەی سەلامەتیان نەبووە.