لە ئەنجامی کەوتنەوەی هاوەنێک لە گوندێکی داقوق ئاگر لە دەغلودانی گوندنشینان کەوتەوە، دوای چونی تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە بۆمبێکی چێندراویش بە تیمەکاندا تەقیەوەو ژمارەیەک قوربانی لێکەوتەوە.
شەوی ۲٥/٥/۲۰۱۹ بەهۆی تەقینەوەی هاوەنێکەوە ئاگر لە دەغلودانی کوردنشینانی ناوچەی چپخانی سنوری قەزاری داقوق کەوتەوەو، لەکاتی چونی تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە و پۆلیسی داقوق بۆ شوێنی ڕوداوەکە هاوکات بۆمبێکی چێندراو بە ئۆتۆمبیلی پۆلیسدا تەقیەوە.
لە ئاکامی تەقینەوەکەدا چوار پۆلیس و هاوڵاتیەک برینداربوون، برینی دوانیان سەختەو ڕەوانەی نەخۆشخانەی گشتی کەرکوک کراون.پۆلیسێک شەهیدبوە بەناوی (هاوکار خەلیل).
بەهۆی ڕوداوی ئاگرکەوتنەوەکەوە زیان بەر دەغلودانی دانیشتوانی ئەو ناوچەیە کەوتوە و تائێستا ئاگرەکە کۆنترۆڵناکراوە.